ڤیدیۆ ... یۆڤانتۆس سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر رۆما تۆماركرد

له‌خولی ئیتاڵیا

لەمیانی یاریەکانی گەری 19 ى خولی ئیتاڵیا یانەی یۆڤنتۆس یاری لوتکەی ئەم هەفتەیەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک لەیانەی ڕۆمای بردەوە، لەدەستپێکی یاریە دوای تێپەربوونی سێی خولەک دیمیراڵ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یۆڤنتۆس تۆمارکرد

گوشارەکانی خانمە پیرەکەبەردەوامبوو تا لەخولەکی دە یۆڤنتۆس لێدانی سزای بەدەست هێنا، ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لێدانەکەی جێبەجێ کردو یانەکەی کردە خاوەن گۆڵی دووەم، بەمجۆرە گێمی یەکەم بەدوو گۆڵ لەبەرژەوەندی خانمە؟پیرەکەبوو، لەگێمی دووەم ڕۆما زۆر هەوڵیدا جیاوازی گۆڵەکان کەم بکاتەوە، ئەوەبوو لەخولەکی شەست و هەشت ڕۆما لێدانی سزای بەدەست هێنا

 دیگۆ بیرۆتی لێدانەکەی جێبەجێکردوو ڕۆمای کردە خاوەن گۆڵێک، بەمجۆرە یاریەکە تاکۆتایی بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک لەبەرژەوەندی یانەی یۆڤنتۆس ماوە

 بەم ئەنجامە کۆی خاڵەکانی یۆڤی بووە چلو هەشت خاڵ و پێشەنگی ریزبەندی لە ئینتەر وەرگرتەوە، هەرچی یانەی ڕۆمایە بەسی و پێنج خاڵ لەخانەی پێنجەمی ریزبەندیە.