باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌راگه‌یاندراوێكدا بۆ هاوڵاتییانیان: سه‌ردانى عێراق نه‌كه‌ن

راگه‌یاندراوێك بڵاوكرایه‌وه‌

به‌هۆی ئه‌و بارگرژییه‌ی له‌ نێوان واشنتن و تاران دروستبووه‌، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا داوای له‌‌ هاووڵاتییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد به‌هۆی تیرۆر و رفاندن و ناكۆكی چه‌كداری، سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن. 

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ هاووڵاتییانی ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌ ژێر مه‌ترسی توندوتیژی و رفاندندان.

 له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌ كه‌ میلیشیا تایفییه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری عێراق هه‌ڕه‌شه‌ هاووڵاتیانی ئه‌مریكی و كۆمپانیا رۆژئاواییه‌كان ده‌كه‌ن. 

هاوكات باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا داوای له‌ هاووڵاتییه‌كانی كردووه‌ له‌ رێگه‌ی عێراقه‌وه‌ سه‌ردانی سووریا نه‌كه‌ن.