دۆناڵد ترەمپ به‌ زمانی فارسی پەیامێک ئاراسته‌ی خۆپیشاندەرانی ئێران ده‌كات

ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ پشت خۆپێشانده‌ران ده‌مێنێته‌وه‌

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی واشنتۆن له‌ خۆپیشاندانەکانی ئێران تویتێکی بە زمانی فارسی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ پشت خۆپێشانده‌ران ده‌مێنێته‌وه‌. 

دۆناڵد ترەمپ له‌ تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: ئێمه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ین و چاونه‌ترسی ئێوه‌ دڵگه‌رمی به‌ ئێمه‌ ده‌به‌خشێت. 

جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ حكوومه‌تی ئێران رێگه‌ به‌ سه‌رجه‌م گروپ و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ بدات بۆ ئه‌وه‌ی داوای راسته‌قینه‌ی خۆپێشانده‌رانی ئێران بگوازنه‌وه‌. 

ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ نابێت دووباره‌ شایه‌تی كوژرانی خۆپێشاندره‌انی ناڕازی ئاشتیخواز و پچڕانی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت بین، تره‌مپ ده‌شڵێت جیهان چاودێری ئه‌م رووداوانه‌یه‌ .

وينه

وينه