وه‌زاره‌تى شاره‌وانى: كاركردن لە پڕۆژەكانی دروستكردنی ئەندەرپاسی دهۆك به‌رده‌وامه

تا ئێستا نزیكەی %82ی كارەكانی پڕۆژەكە تەواوكراوه‌

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، وێڕای كەشوهەوای باراناوی، كاركردن لە پڕۆژەی ئەندەرپاسی شەقامی بارزان لە دهۆك بەردەوامە و تا ئێستاش نزیكەی %82ی كارەكانی پڕۆژەكە تەواوكراون، ئەمەش دوای ئەوە هات لە دوو مانگی رابردوودا كاری ئاسنكاری و دیواری پاڵپشتی ئەندەرپاسەكە تەواو كران. پڕۆژەی ئەندەرپاسی شەقامی بارزان لە دهۆك پڕۆژەیەكی ستراتیژیی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆكە و بە گوژمەی تەرخانكراوی 18 ملیار و 778 ملیۆن و 973 هەزار دیناری عێراق جێبەجێ دەكرێت.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ،  بە گوژمەی زیاتر لە 34 ملیار دینار پڕۆژەی ئەندەرپاس لە بەرانبەر مزگەوتی شەهیدان بە درێژایی 1كم و شەشسەد مەتر جێبەجێ دەكرێت كە رووبەری‌ شەقامەكانی ناو تونێلەكە سایدی‌ چوون و هاتنی‌ هەیە و جێگەی سێ ئۆتۆمبێلی تێدا دەبێتەوە، درێژایی‌ هەر لایەكی 11,25م، لەگەڵ شەقامی خزمەتگوزاری. لە ئێستاشدا كاركردن بۆ بەخێرایی تەواوكردنی پڕۆژەكە بەردەوامە، وێڕای ئەوەی كەشوهەوا بەهۆی زستانەوە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە و كاریگەری لەسەر تەواوكردنی پڕۆژەكە دروستكردووە.

1

شوان عه‌زیز