به‌های دۆلار له‌ دابه‌زین به‌رده‌وامه‌

به‌هۆی ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێرانه‌

تادێت به‌های دۆلار داده‌به‌زێت به‌جۆرێك له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوو هه‌ر سه‌د دۆلارێك زیاتر له‌ دوو هه‌زار دینار دابه‌زیووه‌، شاره‌زایانیش ده‌ڵێن ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران هۆكاری سه‌ره‌كی دابه‌زینی به‌های دۆلاره‌ چونكه‌ له‌كاتی كوشتنی قاسم سلێمانی جوڵه‌ی بازاڕ وه‌ستا و سه‌رمایه‌دار و بازرگانانیش پاره‌ی عێراقیان گۆریووه‌ته‌وه‌ به‌ دۆلار به‌وهۆیه‌ش خواست له‌سه‌ر دۆلار زیادیكرد، هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ وایكرد به‌های دۆلار زۆر به‌رزبێته‌وه‌ تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی هه‌ر سه‌د دۆلارێك گه‌یشته‌ 124 هه‌زار دینار، به‌ڵام دوای لێدوانه‌كانی هه‌ردوو وڵات كه‌ ڕایانگه‌یاند به‌هێز وه‌لامی یه‌كتر ناده‌ینه‌وه‌ دوای ئه‌و لێدوانانه‌ بازاڕ جووله‌ی زیاتری تێكه‌وته‌وه‌ و به‌های دۆلاریش ڕۆژانه‌ به‌ره‌و دابه‌زین ده‌ڕوات ئه‌مڕۆ 12/1/2020 نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ره‌ به‌ 121 هه‌زار دیناری عێڕاقی.