ئه‌یاد عه‌لاوى ده‌ستى له‌ كار كێشایه‌وه‌

هۆكارى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى ئاشكراكردووه‌

ئه‌مرۆ له‌ راگه‌ێندراوێكدا نوسینگه‌ى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نیسشتیمانى عێراق كه‌ ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات رایگه‌یاند ئه‌یاد عه‌لاوى  وه‌ك ئه‌ندامى په‌رله‌مان له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌ .

نوسینگه‌كه‌ هۆكارى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى عه‌لاوى روونكردۆته‌وه‌ و ده‌ڵێت: به‌هۆى ناكارامه‌یى په‌ڕله‌مانى عێراق و وه‌ به‌ پیره‌وه‌ نه‌چوونى بۆخواست و داواكارییه‌كانى خه‌ڵكى عێراقه‌وه‌یه‌ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌ نه‌بوونى تواناو خواستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ كه‌ڵكه‌بوه‌كانى هاووڵاتیانى عێراقیان نییه‌.