به‌ ڤیدیۆ.. تووتییه‌ك  هانا بۆ پۆلیس ده‌بات و خاوه‌نه‌كه‌ی شه‌رمه‌زار ده‌كات

له‌لایه‌ن مێره‌كه‌ی توشی توند و تیژی بۆته‌وه‌

له‌ هه‌رێمی لۆس ئه‌نجلۆس له‌ ئه‌مریكا  تووتییه‌ك  وه‌كو ده‌نگی ئافره‌تێك په‌یوه‌ندی به‌ پۆلیس ده‌كات ، داوای به‌هانا چوون ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن مێره‌كه‌ی توشی توند و تیژی بۆته‌وه‌.

دوای ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ دوای ده‌ستنیشان كردنی شوێنی ماڵه‌كه‌ پۆلیس به‌ په‌له‌ ده‌گه‌نه‌ شوێنه‌كه‌ بۆ رزگار كردنی ئافره‌ته‌كه‌ ، وایان ده‌زانی  سكاڵاكه‌ ڕاسته‌ ،كه‌چی بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و ده‌نگه‌ ده‌نگی تووتییه‌ فێری دوو وشه‌ی (به‌هانام وه‌رن ، هاوكاریم بكه‌ن) بووه‌.

خاوه‌نی تووتییه‌كه‌(جیسون) ده‌ڵێت " ئه‌وتووتییه‌ی من ته‌مه‌نی (40) ساڵه‌ فێری ئه‌و دوو وشه‌یه‌ بووه‌ كاتێ هاورێیه‌كه‌م له‌ قه‌فه‌سكه‌ی نزیك ده‌بێته‌وه‌، هه‌دوو وشه‌كه‌ (به‌هانام وه‌رن ، هاوكاریم بكه‌ن) ده‌ڵێت.            

سه‌رچاوه‌/ سپۆتینگ

كوردستان تیڤی/ كامران