ڤیدیۆ.. رووداوێكی دڵتەزێن لە هەولێر گیان له‌ده‌ستدانى لێكه‌وته‌وه‌

هاتووچۆی هه‌ولێر باس له‌رووداوه‌كه‌ ده‌كات


 فازل حاجی گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌ ،  كه‌كاتژمێر  11ی شەوی رابردوو لە ناحییەی دارەتوو ماتۆرسكیلێكی 3 تایە خۆی كێشاوە بە كەسێكی بە تەمەندا كە لە قەراغی رێگاكەوە رۆشتووەو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.


فازڵ حاجی  راشیده‌گه‌ێنێت ،  هۆكاری سەرەكی رووداوەكە بەهۆی تیژڕەوی ماتۆرسكیلەكە بووە كە منداڵێكی تەمەن 15 ساڵ لێیخورییەوە.

 

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز