سه‌در داوای داخستنی سه‌رجه‌م باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات

له‌ ماوه‌ی پانزه‌ رۆژدا حكومه‌تی نوێ پێك بهێندرێت

دوای هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر عێراق و لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مب سه‌باره‌ت به‌ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دری شیعی له‌عێراق داوا ده‌كات دان به‌خۆدا بگرن و هێرش نه‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق.

سه‌در له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا له‌ تویته‌ر ده‌ڵێت: قه‌یرانه‌كه‌ كۆتایی هات و داوا ده‌كه‌م به‌په‌له‌ حكومه‌تی نوێ له‌ ماوه‌ی پانزه‌ رۆژدا پێك بهێندرێت.

هه‌روه‌ها سه‌در داوای له‌ گرووپه‌ عێراقییه‌كان كرد دان به‌خۆیاندا بگرن و هێرشی سه‌ربازی نه‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌ بیانییه‌كان.

هاوكات سه‌در داوای كردووه‌ كه‌ سه‌رجه‌م باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی دابخرێن ، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه‌ ئامانجێكی جیهانی، ئه‌گه‌ریش ئه‌مریكا ره‌تی كرده‌وه‌ له‌ عێراق بچێته‌ ده‌ر،ئه‌وا هه‌موو رێگایه‌كی سیاسی ده‌گرنه‌ به‌ر.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار