بێژه‌رێكی كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی: تره‌مپ داوای گۆڕینه‌وه‌ی ماچی لێكردووم

پێویسته‌ رۆژێك له‌ناكاو بێیته‌ نووسینگه‌كه‌م

كورتنی فرێل، بێژه‌ری پێشووی تۆڕی هه‌واڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی ئاشكرایكردووه‌ كه‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوای لێكردووه‌ ماچ بگۆڕنه‌وه‌.

ئه‌و بێژه‌ره‌ی فۆكس نیوز له‌ بیره‌وه‌رییه‌ تازه‌كانیدا كه‌ له‌شێوه‌ی په‌رتووكێكدا چاپی كردووه‌ ده‌ڵێت: تره‌مپ پێی گوتووم پێویسته‌ رۆژێك له‌ناكاو بێیته‌ نووسینگه‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ماچ بگۆڕینه‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و ئافره‌ته‌ بێژه‌ره‌ به‌ تره‌مپی گوتووه‌: پێم وایه‌ ئێمه‌ هه‌ردووكمان هاوسه‌رگیریمان كردووه‌.

333

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / رووسیا ئه‌لیۆم