بوتڵی به‌تاڵی پلاستیك هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ژینگه‌ ده‌كات

به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك بوتڵ ئاو، پێویستیی به‌ سێ ئه‌وه‌نده‌ی قه‌باره‌ی خۆی ئاو هه‌یه‌

1- ئه‌و كه‌سه‌ی بوتڵێك ئاو ده‌كڕێ، پاره‌ی تێچووی پلاستیكه‌كه‌ش ده‌دا، پرسیاره‌كه‌ش لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌، تێچووی خه‌رجی پلاستیك له‌سه‌ر ژینگه‌ چییه‌؟. به‌رهه‌مهێنان، له‌قوتووخستن، لۆگۆكانی زانیاری، گواستنه‌وه‌ و كۆگه‌كردن و كرداری رزگاربوون له‌ بوتڵه‌ به‌تاڵه‌كانی ئاو خه‌رجییه‌كی زۆری تێده‌چێ. له‌م وێنانه‌دا قۆناخه‌كانی بوتڵی پلاستیك له‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌وه‌ تا دوا قۆناخ ده‌خه‌ینه‌ڕوو.

 

2- زۆربه‌ی بوتڵه‌ پلاستیكییه‌كان‌ له‌ ماده‌ی پۆلی ئیسیلین تێرفسالیت دروست ده‌كرێن كه‌ له‌ نه‌وتی خاو ده‌رده‌هێندرێت، كرداره‌ش هه‌ر ته‌نها نابێته‌ هۆی ده‌ركردنی گازه‌كانی قه‌تیسبوونی گه‌رمی كه‌ بیره‌كانی نه‌وت ده‌ری ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێته‌ هۆی ده‌رچوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ گازه‌ ژه‌هراوییه‌كان له‌كاتی كرداری پاڵاوتنی نه‌وت له‌ پاڵاوگه‌كاندا.

 

3- ده‌نكی بچووكی پلاستیك له‌ نه‌وتی دڵۆپێندراو به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و كۆمپانیاكان ئه‌م ده‌نكانه‌ ده‌توێننه‌وه‌ و شێوه‌ی دیاریكراوی لێ دروست ده‌كه‌ن و جارێكی تر ده‌یتوێننه‌وه‌ بۆ دروستكردنی بوتڵه‌كان، هه‌روه‌ها له‌ كاتی ریسایكڵكردن و دووباره‌ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی بۆتڵه‌كان جارێكی دی ئه‌و بوتڵانه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ پارچه‌ی بچووكی پلاستیك.

 

4- بو‌تڵه‌كان له‌قاڵبدا داده‌ڕێژرێن و دواتر پاك ده‌كرێنه‌وه،‌ ئینجا پڕ ئاو ده‌كرێن، دواتر قه‌پاغیان له‌سه‌ردا داده‌ندرێت و لۆگۆی كۆمپانیای به‌رهه‌مێنه‌ر و زانیارییان له‌سه‌ر ده‌درێت. پاشان ده‌پێچرێنه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌یان بۆ بازاڕه‌كان، هه‌ندێ له‌ كارگه‌كانیش له‌ جیهاندا رۆژانه‌ زیاتر له‌ 1.5 ملیۆن بوتڵی ئاو و خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان به‌رهه‌م دێنن.

 

5- ده‌توانرێت بوتڵ له‌ مادده‌ی پلاستیكی زیندوو دروست بكرێ كه‌ له‌ گه‌نمه‌شامی یان قامیشی شه‌كر ده‌رده‌هێندرێت و ئه‌م جۆره‌ پلاستیكه‌ توانای شیبوونه‌وه‌ی هه‌یه‌ و، ده‌كرێ پاشان وه‌ك په‌ین به‌كار بهێنرێ، به‌ڵام ئه‌م جۆره‌ پلاستیكه‌ به‌ دۆستی ژینگه‌ داناندرێ، چونكه‌ به‌رهه‌مهێنانی پێویستی به‌ بڕێكی زۆر ئاو هه‌یه‌ و ملیۆنان دۆنم زه‌وی گونجاو بۆ چاندن له‌بار ده‌بات.

 

6- كرداری گواستنه‌وه‌ی بوتڵه‌ پلاستیكییه‌كان بڕێكی زۆر له‌ سه‌رچاوه‌كانی وزه به‌فیڕۆ ده‌دات، هه‌ندێك جار بۆ به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك بوتڵی ئاو، یه‌ك لیتر به‌نزین خه‌رج ده‌كرێ. به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی په‌یمانگه‌ی سیاسه‌ته‌كانی زه‌وی، له‌ هه‌ر 4 بوتڵی ئاوی به‌رهه‌مهێندراو بوتڵێك ئاو له‌ڕێگه‌ی كه‌شتی یان شه‌مه‌نده‌فه‌ر یان بارهه‌ڵگر له‌ سنووره‌كان ده‌په‌ڕێته‌وه‌ تا ده‌گاته‌ ده‌ستی به‌كاربه‌ر و، ئه‌م كرداره‌ی گواستنه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی پیسبوونی ژینگه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌ هه‌وادا.

 

7- به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی په‌یمانگه‌ی زه‌ریای ئارام، به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك بوتڵ ئاو، پێویستیی به‌ سێ ئه‌وه‌نده‌ی قه‌باره‌ی خۆی ئاو هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی ئاستی ئاو له‌و ناوچانه‌ی كه‌ بوتڵی ئاویان لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.

 

8- ته‌نها له‌ ئه‌وروپا 60 ملیۆن بوتڵی پلاستیك ریسایكڵ ده‌كرێته‌وه‌، واتا نیوه‌ی ئه‌و بوتڵانه‌ی به‌كارهێنراون، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ش فڕێ ده‌درێت و سه‌دان ساڵی پێویسته‌ تا شی ده‌بێته‌وه‌. له‌ ده‌ریا و زه‌ریاكانیشدا بوتڵی پلاستیك به‌ كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی داده‌ندرێت و رۆڵی كارای هه‌یه‌ له‌ پیسكردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ده‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆسه‌ر ژیانی گیاندارانی ده‌ریا و باڵنده‌كان.

 

9. هه‌ندێ وڵات سیسته‌می گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بوتڵه‌ به‌تاڵه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و له‌بری ئه‌وه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كی كه‌م ده‌درێت به‌و كه‌سه‌ی بوتڵه‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی دووباره‌ ریسایكڵ بكرێته‌وه‌.

 

10. له‌ كرداری ریسایكڵیندا، بوتڵه‌ پلاستیكییه‌كان پارچه‌ پارچه‌ ده‌كرێن و له‌ پله‌ی گه‌رمی به‌رزدا ده‌توێندرێنه‌وه‌ تا سه‌ر له‌نوێ بكرێنه‌وه‌ به‌ ده‌نكی بچووك، ئه‌و ده‌نكه‌ وردانه‌ش ده‌فرۆشرێنه‌وه‌ به‌ كۆمپانیاكی دروستكردنی به‌رهه‌مه‌ پلاستیكییه‌كان، به‌رهه‌مه‌كانی خوری ده‌ستكردیش یه‌كێكه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ هه‌ره‌ باوه‌كان كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌ پلاستیك دروست ده‌كرێن.

 

-ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ گه‌وره‌ترین وڵات داده‌ندرێت له‌ به‌كارهێنانی بوتڵی پلاستیك، له‌دوای ئه‌ویش چین دێت كه‌ ساڵانه‌ ملیاران بوتڵی پلاستیك دروست ده‌كات و ده‌یفرۆشێته‌ وڵاتانی جیهان، له‌م پرۆسه‌یه‌شدا په‌كین ساڵانه‌ 18 ملیۆن تۆن نه‌وتی خام به‌كارده‌هێنێت.

سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

كوردستان تیڤی/ كامران

Ktv

Ktv

Ktv

Ktv

Ktv

Ktv

Ktv

Ktv