نرخی نه‌وت له‌ هه‌ڵكشان به‌رده‌وامه‌

به‌هۆی ململانێكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێرانه‌

ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران نرخی نه‌وتی به‌رز كرووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆی به‌رده‌وامی ململانێكان تا دێت نرخی نه‌وت به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌ڕوات به‌جۆرێك ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت حه‌فتا دۆلاری تێپه‌ڕاند و ئێستا له‌ بازاڕه‌كانی جیهان نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له‌ حه‌فتا دۆلار و بیست و پێنج سه‌نته‌وه‌ به‌رز بووه‌ته‌وه‌ به‌ حه‌فتا دۆلار و حه‌فتا و چوار سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت و نرخی نه‌وتی تكساسیش له‌ شه‌ست و چوار دۆلار و سی و پێنج سه‌نته‌وه‌ بۆ شه‌ست و چوار دۆلار و حه‌فتا و دوو سه‌نت به‌رز بووه‌ته‌وه‌. دوای كوژرانی قاسم سلێمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس خراپتر بوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا نرخی نه‌وت له‌ به‌رز بوونه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ شاره‌زایانیش پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و ململانێیه‌ به‌رده‌وام بێت و گرژی زیاتری تێبكه‌وێت ئه‌وا نرخی نه‌وت به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌.