كتێبێك له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندی فۆتۆگرافه‌ر (جه‌مال داوود) بڵاوده‌كرێته‌وه‌

له‌ نووسین و ئاماده‌كردنی  فۆتۆگرافه‌ر و نووسه‌ر فارس سه‌عدی

كتیبی"جه‌مال داوود پێشه‌نگێكی هونه‌ری  فۆتۆگرافی له‌ كوردستان" له‌ نووسین و ئاماده‌كردنی  فۆتۆگرافه‌ر و نووسه‌ر فارس سه‌عدی و پێشه‌كی و پێداچوونه‌وه‌ی ئازاد عه‌بدولواحید بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌م كتێبه‌ كه‌ 320 لاپه‌ڕه‌ له‌خۆ ده‌گرێت، ژیان و ئه‌زموونی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ فۆتۆگرافی و موزیكساز و شانۆكار و فره‌ به‌هره‌ تییدا به‌ گفتوگۆو و لێدوان و به‌به‌ڵگه‌ی فۆتۆگرافی و دۆكیومێنتی ده‌وڵه‌ندكراوه‌ .

ئه‌م كتێبه‌ به‌ چاپێكی نایاب له‌تاران چاپكراوه‌ ، له‌ نووسینی فارس سه‌عدی و پێشه‌كی و پێداچوونه‌وه‌ی ئازاد عه‌بدولواحید ، به‌م زووانه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ران.

كوردستان تیڤی/ كامران