له‌ دینارته‌ به‌ به‌رهه‌مێكی شیعری پێشوازی له‌ ساڵی نوێ‌ كرا

به‌رهه‌می شاعیرو مامۆستا یاسین مه‌لایه‌

له‌ رێوره‌سمێكدا به‌ بۆنه‌ی هاتنێ‌ ساڵی نوێی زاینیی 2020 بزاڤی رۆشنبیری و هونه‌ری دینارته‌ به‌رهه‌مێكی شیعری بڵاو كرده‌وه‌ .

فه‌همی تۆفیق, به‌رپرسی بزاڤی رۆشنبیری و هونه‌ری دینارته‌ به‌ زاری كرمانجی گوت : به‌ بۆنه‌ی ساڵی نویێ‌ زاینی 2020 به‌ به‌رهه‌مێكی شیعری پێشوازیمان كرد له‌ ساڵی نوێ‌ .

گوتیشی:" به‌رهه‌می شیعری ( شلوك ) كه‌ به‌رهه‌می شاعیرو مامۆستا یاسین مه‌لایه‌ , پره‌ له‌ وشه‌ی جوان و شیعری گشتی و بڵاومان كرده‌وه‌ له‌ رێوره‌سمێكدا كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر نووسه‌رو رۆشنبیرانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ئاماده‌ی رێوره‌سمه‌كه‌ بوون .

سه‌رچاوه‌/ زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامران