بنکۆڵکاری وەرزشی ئاڕاستەی وەرزش دەگۆڕێت

بنکۆڵکاری وەرزشی چەند ئەرکێکی سەرەکی لە خۆدەگرێت لەوانە


ژیلا تەیفور

بنکۆڵکاری:یەکێکە لە جۆرەکانی ڕۆژنامەگەری،کە میدیاکار هەڵدەستێت بەوەرگرتنی دۆسیەکی تایبەت دواتر شیکردنەوەی ودەکاریەکانی ناو ئەو دۆسیەیە لەڕوی(تاوان،گەندەڵی،گرفتی ئابوری،.......)

ستافی بنکۆڵکاری وەرزشی: به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی بەداچوونی ڕاستی و زانیارییەکان دادەنرێت،پێکدێت لە تیمێکی خاوەن بە ئەزموون لە ستافی باڵای وەرزشی لە بە پشت بەستن بە کامێرا و یاساو ڕێسا وەرزشیەکان.
لە ڕێگەی بەدواداچوونی ورد و بنكوڵكاری ڕووداو هەڵە یاریگا دەبێت لەڕێگەی پشت بەست بە(ڕێنمایی ناوبژیوانی سەرەکی،ناوبژیوانانی یاریدەر،کامێراکان،شایەدحاڵ،ڕێنمایی سەرپەرشتیاران،....).


ڕۆژنامە گەری بنکۆڵکاری وەرزشی:به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی لە ده‌ستكه‌وتنی زانیارییەتایبەت بەوەرزشیەکان هه‌ژمارده‌كرێت، هه‌وڵ ده‌دات بەدواداچوونی ورد و بنكوڵكاری ڕووداو و لایەنە نایاسایی و هەولوێستی نا ئەتەکێتی نا بەرپرسیارانەی کاربەدەستانی وەرزشی،کۆمپانیا،بازرگانان ،ئاژانس، لایەنەپەیوەندیدارەکانی پۆستە وەرزشیەکان ئاشکرابکات.
بنکۆڵکاری وەرزشی چەند ئەرکێکی سەرەکی لە خۆدەگرێت لەوانە:

یەکەم:پاراستنی بەرژەوەندی گشتی وەرزشوانان،وەرزش دۆستان.
دووەم:خزمەت کردن بە بواری وەرزش و میدیای وەرزشی.
سێیەم:خستنە ڕووی دیووی دووەمی ڕووداوە وەرزشیەکان و ئاشکرا کردنی ڕاستیەکان،پشت بەستن بە بەڵگەو زانیاریی تۆمار کراو و ئەرشیفکراوی وەرزشی کە پشت ڕاست کراوەن.
چوارەم:چەسپاندی دادوەری یەکسانی لە تەواوی یاری و یاریگاکانی وەرزشی هەروەها پێدانی ماف بەهەواداران و وەرزش دۆستان.
ئامانجی بنکۆڵکاری وەرزشی(ڕاستکردنەوەی هەڵەی ناوبژیوانان بەپلەی یەکەم،ئاشکرا کردنی ئەو گەندەڵی و ڕێکەوتنانەی بەناوی وەرزش ئەنجام دەدرێن،ئاشکراکردن و دورخستنەوەی کەسانی ناشارەزا لەو بوارە)

ئاستەنگەکانی بەردەم میدیاکاری وەرزشی بنکۆڵکاری:
هەر پیشەیەک کۆمەڵێک ئاستەنگی هەیە،بەهۆکاری ئەوەی قورسایی میدیای وەرزشی دەکەوێتە سەر بنکۆڵکاری و بەدواداچوون هەربۆیە ئاستەنگەکان زیاتر لە بنکۆلکاری وەرزشی دەبێت.
ئاستەنگەکانی بنکۆلکاری وەرزشی لە کوردستان:
1-ناوەندە ئەکادیمەکان:لە هەموو کوردستان کەسانی ئەکادیمی و شارەزا لە بنکۆلکاری گشتی تەنیا چەند دانەیەکی کەمن،وانە بێژانی دیکە تەنیا وەکو فێرخوازان بابەتەکان لەبەر دەکەن،ئاستەنگی سەرەکی لە ناوەندی ئەکادیمیەکان نەبوونی پسپۆرێکی تایبەت بە بنکۆلکاری وەرزشی لە ناوەنددە ئەکادیمەکان بەمەستی پێگەیاندنی ئارەزومەندان و بنکۆڵکارانی وەرزشی.

2-پڕۆفیشناڵی:نەبوونی کەناڵێکی وەرزشی ئاسمانی پڕۆفیشناڵ،کە سەکۆیەک بێت بۆ کۆکردنەوەی تەواوی میدیاکارە وەرزشیەکان سەکۆیەک بێت بۆ خستنە ڕووی بنکۆڵکاریی وەرزشی. 
لەکوردستاندا بەپێی سیاسەتی دەزگا مامەڵەو هەڵسوکەت دەکات تەنانەت لە بابەت و بەدواداچون و وتارو خستنەڕوی بیرۆکە وەرزشیەکانیش چوارچێویەک دەیان بەستێتەوە بەناوی  سیاسەتی دەزگا،ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی میدیا کاری وەرزشی لە کوردستان پڕۆفیشناڵی لە دەست بدات.

3_لایەنگیری:بەهۆکاری ئەوەی زۆربەی میدیا،یانە،کۆمپانیا وەرزشیەکان تائێستا لە چوارچێوەی کەسایەتی سیاسی و کەسانی دیارو ناسراون،میدیاکاری بنکۆلکاری وەرزشی بە زەحمەت دەتوانێت بەدواداچون بکات و زانیاری وردوو و بەڵگە و دۆسیە شاراوەکان ئاشکرا بکات.
4-زمان:لێهاتویی زمان و زمانی میدیایی وەرزشی تایبەت بنکۆڵکاری وەرزشی،هۆکارێکی سەرەکیە بۆ ئاسان بەدەست گەیشتنی زانیارییەکان.

5-تەکنەلۆژیا:لەکوردستان تا ئێستا پشت بە بیستن و بینین دەبەستێرێت لە بواری وەرزش بەمەستی پشت ڕاستکردنەوە ئەمەش ئەرکی ناوبژیوانانو بڕیاردەران قورس دەکات،لەوڵاتانی پێشکەوتو پشت بە  تەکنەلۆژیا دەبەسترێت بۆنمونە لە ساڵی 2017 ی جامی کیشوەرەکانەوە سیستەمی ڤار وەکو پشت ڕاستکەرەوە دواتریش لە جامی جیهانی 2018 بەکارهات له‌کاته‌کانی تۆماکردنی گۆڵ، په‌ناڵتی، ڕووداو و ڕه‌فتاری نەشیاوی دوور لە وەرزش، ناسەرەوە‌ی یاریزانان (واتە کارتیان وەرگرتوە یان نا؟)کەچی لە هەکردنیش بە دەر نیە.
6-یاسا:نەبوونی شارەزایی  وهۆشیاری یاسایی لەلایەن یاریزانان و میدیاکاران و یاسایەکی تایبەت بە میدیاکارانی وەرزشی  پاراستنی بنکۆڵکاران،هەروەها جێبەجێ نەکردنی یاساکانی تایبەت بە ڕۆژنامەگەری وەکو یاسای مافی بەدەست هێنانی زانیاری و ئازادی ڕادەربڕین.
7-ڕێسا کۆمەڵاتیەکان:پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا لە بواری میدیای بنکۆڵکاری وەرزشی زۆرجار دوو لایەنەیە واتە دەکرێت خراپ بەکار بهرێنرێت،بۆ نمونە بە مۆنتاژ ڕوداوەکان پێچەوانە بکرێتەوە،یا  بەکارهێنانی هاک و تۆڕەکۆمەڵاتیەکان ژیانی تایبەت و خاڵی لاوازی کەساتیەکان بەکاربهێن بەهۆکاری نەشارەزایی و نەزانی.

هەربۆیە لە بنکۆڵکاری وەرزشی کار لەر بابەتی کاتی ناکات،پێویستە بابەتی وەرگیراو کاتێکی  زۆری بەسەری تێپەر بوبێت،شایەتحاڵ و کەساتیە وەرزشیەکان و کەسانی شارەزاو پسپۆر لەو بوارە قسە و لێدوانی بۆچونی  خۆیانی بەوردی و ڕونی لەسەر بدەن یەکە یەکە هۆکارەکەی شیبکەنەوە.

8-کارکردن بەتەنها:گرفتی سەرەکی میدیاکارانی وەرزشی لە کوردستان نەکردنی کارە بەشێوازی تیم گرووپ،گوتراوە هێز لە یەکگرتن دایە شارەزایانی بنکۆڵکاری پێیان وایە هیچ بنکۆڵکارییەک سەرکەوتوو نابێت گەر بەتەنها بێت.

9-دارایی:دەستکەوتنی بەڵگەیەکی ڕێکەوتنی یاریزانان بە نافەڕمی، یا پارچە دێکۆمێنتێکی وەرزشی کە گەندەڵکاری نیشان بدات،یاخود بوونی بەڵگەی پزیشکی لە بەکارهێنانی پڕۆتین و ماددە نایاساییەکان لەلایەن یاریزانان و کەساتیە دیارە وەرزشیەکان،بازرگانی ناڕەوا دوور لەوەرزش، گەڕان و وەرگرتنی لێدوان لە کەساتیە وەرزشیەکان بەمەستی پشت ڕاست کردنەوەی بنکۆڵکارییەکی وەرزشی و بڕێکی زۆری داهاتی دەوێت(کە تائێستا لە وڵاتی ئێمە لە ڕێگەی خزم خزمێنە و هاوڕێیەتی و حزبایەتی دەست دەکەوێت بەڵام لەوڵاتان هەموو بەڵگەو دێکۆمێنتێک بە بڕێکی خەیاڵیە )
10-ئەزموون:بناغەی سەرەکییە بۆ سەرکەوتن  لە بنکۆڵکاری میدیایی وەرزشی و شێوازی بەدەست هێنانی زانیاری و گەڕان و بەدواداچوون لە سەرچاوەی سەرەکی گرفتەکە.
11-پلان:هۆکارێکی سەرکیە بۆ سەرکەوتن،بەمەرجێک پابەندبوون بەپلانی کاری بنکۆڵکاری بەدواچوون پێویستە بزانیت(چۆن؟لەکێ؟،لەکوێ؟بۆچی؟)دەست پێدەکەی.

12-کاتی دیاری کراوو:هەر بنکۆڵکارییەکی وەرزشی کات و ماوەییەکی درێژخایەنی پێویستە،لەبەر ئەوەی ئەنجامی گۆرێنی ئاڕاستەی وەرزشە بەتەواوەتی هەڵگەڕانەوەییە لە ئاڕاستە وەرزشییەکان ئەمەش کاتێکی زۆری دەوێت ڕەنگە چەند مانگێک،یاساڵ یا زیاتر .....
بۆنموونە:تا ئێستا بنکۆڵکارانی وەرزشی جیهانی بە دواداچوون بۆ گۆڵی دەستی مارادۆنا لە ساڵی 1986 لە یاری ئەرژەنتین و ئینگڵتەرا دەکەن،بەڵام بەهۆکاری پشت ڕاست نەکەرەوە و ڕێک نەکەوتن کە بەشێک پێیان وایە ئەو گۆڵی دەستە هۆکاری زیاتر ناساندن بووە بۆیە تا ئێستا ڕەت ناکرێتەوە.

13-ئاسایشی:لەبنکۆڵکاری وەرزشی پێویستە یەکەم:ئاسایشی کەسی واتە خودی(یاریزان،ڕاهێنەر،ناوبژیوانە،بازرگانی وەرزشیە،میدیاکاری وەرزشیە،کەساتیەکی دیاری وەرزشیە،.....)
دووەم:ئاسایشی نەتەوە پاراستنی دەوڵەت و پیرۆزییەکانەکە لە سەرووی هەموو بەرژەوەنیەکانەکانەبەمەستی پاراستنی گشتی پەرەپێدان و پاراستنی بواری وەرزش بە تایبەتی.

14-کارگێری وەرزشی:نا ئەکادیمی لێهاتویی ونەبوونی لەبەشێک کارگێرە تیپە وەرزشیەکان،هۆکارە بۆ دروست کردنی بەر بەست و ئاستەنگی لەکاتی بنکۆڵکاری و بەدوا داچون پشت راستکردنەوەی زانیارییەکان.
15-خاوەندارییەتی:زۆر جار تیپە وەرزشیەکان،کەناڵە وەرزشییەکان،کۆمپانیا وەرزشییەکان لەوڵاتانی ڕۆژهەڵات لەلایەن حزبێک یا کەسایەتیەکی حزبی پاڵپشتی دارایی و خاوەنداریەتی دەکرێت میدیایەکی سێبەر لە ژێر وەرزش دادەنرێت کە ناتوانێت بنکۆڵکاری بۆ ئەو بابەتانە بکات کە پەیوەندی دوور و نزیکی بەو لایەنەوە هەیە.

16-خێرا بڕیاردان:میدیاکاری وەرزشی دوای دەست کەوتنی یەک پارچە ڤیدیۆ یان یەک بەڵگە،بێ شارەزابوون یاساکانی وەرزش ویاریگا بڕیاری بەپەلە و شیکردنەوە دەدات،زۆرجار بەم بڕیارە لە کەسێتی و شکۆی ناوبژیوان بەتایبەت کە سەنتەری یاریگایە دەدات بێ گوێدانە پیرۆزییەکانی کە ئەمەش دژی ئەتەکێت و یاساکانی میدیاو وەرزشی و مافی کەسێتیە.
17-مەترسی و هەرەشە:بنکۆڵکاری وەرزشی ئاشکراکردنی ڕاستیە تاڵەکانە،قبوڵکردنی ڕاستیەکان بۆ لایەنی شکست خواردوو سەختە ئەمەش هەڵچون وکاردانەوە دروست دەکات،دەبێتە هۆکار بۆ دروست بوونی مەترستی لەسەر ژیانی ستافی بنکۆڵکاری وەرزشی .

18-ڕێگری کەناڵ:دوای بڕینی ئەو هەموو ئاستەنگ و ماندوبوونە کاتێک بابەتی بنکۆڵکاری لەلایەن میدیکار بۆ کەناڵ ئامادەکرێت،کەناڵ بە بیانوی نە گونجان یاخوود دوواخستن یا سیاسەتی دەزگا ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی بابەتی بنکۆڵکاری میدیاکاری وەرزشی دەکات.

میدیاکان و ستافی بنکۆڵکارانی وەرزش بەیەکەوە هاوکارن لە خزمەت کردن بە بواری وەرزش و وەرزش دۆستان،بڕیاری ڕاگرتنی خولی تۆپی پێ ی کوردستان،دووبارە بوونەوەی گرفتەکە بە شێوازێکی بەردەوامی و ساڵانە،دەرخەری ئەو ڕاستیەن کوردستان گرفتی  بنکۆڵکاری وەرزشی هەیە.