ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر یه‌كه‌مین دیداری ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی كوردی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ئه‌دیبانی كورد له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان تێیدا به‌شدارن

وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌مین دیداری ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی كوردی به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

 

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ ١٩ی ١٢ی ٢٠١٩، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چالاكیی وێژه‌یی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، یه‌كه‌مین دیداری ئه‌ده‌بیی هاوچه‌رخی كوردی ساز ده‌كات.

 

دیداره‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ بواره‌كانی (دیالۆگ، نوێخواز، ئه‌ده‌ب و داهێنان) ده‌گرێته‌وه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌دیبانی كورد له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان تێیدا به‌شدار بن ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت..

 

دیداره‌كه‌ كاتژمێر ٤ی ئێواره‌ له‌ هۆڵی ڕۆشنبیریی شاری هه‌ولێر له‌ ڕێگه‌ی كه‌ركووك به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌رنامه‌ی سێ رۆژه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

Ktv

Ktv

كوردستان تیڤی/ كامران