سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازى له‌ كونسولی ئێران كرد

دوا پێشهاته‌كانی دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌یان به‌گشتی تاوتوێ كرد


سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ كونسولی گشتیى كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ هه‌ولێر كرد.

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ كونسولی گشتیى كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ولێر كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ كار و ئه‌ركه‌كانیدا بۆ خواست.

له‌ دیدارێكدا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15/12/2019 له‌ هه‌ولێر، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نه‌سروڵڵا ڕه‌شنوودى، كونسولی گشتیى كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ هه‌ولێر، دوا پێشهاته‌كانی دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌یان به‌گشتی تاوتوێ كرد.

په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌وامیی گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.