بریار وایه‌ هه‌فته‌ى داهاتوو دادگای كردنى تڕه‌مپ له‌سه‌ر خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵاته‌كانى ده‌ستپێبكات

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا یه‌كه‌مین تۆمه‌تی له‌سه‌ر تڕه‌مپ له‌خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌سه‌ند كرد


 ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا یه‌كه‌مین تۆمه‌تی په‌سه‌ندكرد كه‌ئاراسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كراوه‌و پێوه‌ندی به‌ خراپ به‌كارهێنانی ده‌سته‌ڵاته‌وه‌ هه‌یه‌

هاوكات لیژنه‌ی ناوبراو بڕگه‌ی دووی ئه‌و لێپرسینه‌وه‌یشی په‌سه‌ندكرد كه‌ به‌ ته‌گه‌ره‌ دروست كردن له‌به‌رده‌م كاری كۆنگریس په‌یوه‌سته‌، ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ لیژنه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكه‌ دۆسێی لێپرسینه‌وه‌ی تره‌مپ بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌رزبكرێته‌وه‌. 

پاش ئه‌م په‌سه‌نكردنه‌یش چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ ده‌كرێت ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌نگاو بۆ دادگه‌ییكردنی تره‌مپ له‌ په‌رله‌مان بهاوێت.

 پێشبینی ئه‌وه‌یش ده‌كرێت كاتی دادگه‌ییكردنه‌كه‌یش هه‌فته‌ی دادێ ده‌ستنیشان بكرێت.