ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ فه‌رمانبه‌رانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت

په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنى پارتى ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى بڕی ده‌رماڵه‌ى كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت ده‌دات

زانا مه‌لا خالید په‌رله‌مانتاری پارتى دیموكراتى كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى ناردووه‌ ، رایده‌گه‌ێنێت ، به‌ پێ ی بڕگه‌ی چواره‌م له‌ مادده‌ی (٨)ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی فه‌رمانبه‌رانی ئازیزی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رماڵه‌ی له‌ (بڕی په‌ككه‌وته‌یی) كه‌ بڕێك پاره‌یه‌ وه‌كو ده‌رماڵه‌ به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌درێت كه‌ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن نابڕدرێت و پێیان ده‌درێت 


ناوبراو راشیده‌گه‌ێنێت ،  له‌ دوای ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕه‌چاوكردنی ڕێژه‌ی په‌ككه‌وتن بڕی ده‌رماڵه‌كه‌ دیاری ده‌كات و دادپه‌روه‌ری تیادا په‌یڕه‌و ده‌كرێت .


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز