سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە بۆریس جۆنسن دەکات

بەبۆنەی سەرکەوتنی مێژوویی پارتی پارێزگاران لە هەڵبژاردنەکانی بەریتانیادا


مەسرور بارزانی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بۆریس جۆنسن سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو کرد، بە بۆنەی سەرکەوتنی مێژوویی پارتی پارێزگاران لە هەڵبژاردنەکانی بەریتانیادا.

مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بۆریس جۆنسن سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی مێژوویی پارتی پارێزگاران لە هەڵبژاردنەکانی بەریتانیادا .

لە پەیامەکەدا هاتووە: پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە مێژوویەتان لێ دەکەم ، هیوادارم بەیەکەوە کاربکەین بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو .