موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڕیاریداوه سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به ره‌وته‌كه‌ی دابخات.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه له نووسنگه‌ی سه‌در ده‌رچووه، بڕیاردراوه سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به ره‌وته‌كه بۆ ماوه‌ی ساڵێك دابخرێت.
هه‌ر له به‌ڵَگه‌نامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌مه‌ش كراوه كه ئه‌م بڕیاره دامه‌زراوه‌كانی سه‌ریا سه‌لام-ی چه‌كداری و ده‌زگای مه‌زاری محه‌مه‌د سادق سه‌درو نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌در ناگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌در فه‌رمانی كردووه كه سه‌رپه‌رشتیاری گشتی بۆ نوێژی هه‌ینی له‌لایه‌ن نووسینگه تایبه‌تییه‌كه‌وه ده‌بێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.