Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 10:32

داود ئۆغڵو حزبێکی نوێی به‌ ناوی (پارتی ئایندە) لە تورکیا ڕاگەیاند

به‌ ته‌واوی بڕوایان بە فرە ئایینی و جیاوازی نەتەوەیی هەیە
داود ئۆغڵو
کوردستان TV
100%

سەرۆك وەزیرانی پێشووی توركیا پارتێكی نوێی ڕاگەیاند و جەختیشی كردەوە كە وه‌ك خۆیان به‌ ته‌واوی بڕوایان بە فرە ئایینی و جیاوازی نەتەوەیی هەیە. 

ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆك وەزیرانی پێشووی توركیا و یه‌ك له‌ دامەزرێنەرانی "پارتی داد و گەشەپێدان" ئاك پارتی، دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوەی ڕابردوودا لەو پارتە جیابووەوە، ئەمڕۆ هەینی له‌ میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌ ئه‌نقه‌رای پایته‌خت، پارتێكی نوێی بەناوی (پارتی ئایندە) ڕایگەیاند و ئاڵای پارتەكەش گەڵایەكی سنەوبەری شینە. 

داود ئۆغڵو لە وتاری ڕاگەیاندنی حزبەكەی رایگه‌یاند كه‌ وەرچەرخانێكی سیاسی نوێ‌ لە توركیا ئەنجام ده‌دات و هاوكات جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ وه‌ك پارته‌ نوێیه‌كه‌یان پشتیوانی لە سەرجەم پێكهاتەكانی توركیا ده‌كه‌ن. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئێمه‌ باوەڕمان بە فرە ئایینی و جیاوازی نەتەوەیی هەیە و داواكاری برا عەلەوییەكانیش جێبەجێ‌ دەكەین و ڕێگە نادەین ئایین بۆ مەرامی سیاسی بەكاربهێنرێت. 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ لە ئێستادا فەرمانبەرانی دەوڵەت ڕووبەڕووی سوكایەتی دەبنەوە و سزای سیاسی بەسەر فەرمانبەران جێبەجێ‌ دەكرێت، ئەوەش خێزانەكانی دووچاری كێشەی زۆر كردۆتەوە.

جەختیشی كردەوە، كە ته‌نها دامەزراوەكانی دەوڵەت پیرۆزن، نەك سەركردە و سەرۆكەكان و هەروەها دەبێت دامەزراوەكان شەفاف بن. 

دووپاتیشی كردەوە، كە گەورەترین كێشەی توركیا نەبوونی دادگایەكی بێلایەنە، چونكە له‌ ئیستادا دادگاكانی توركیا لەژێر گوشاری سیاسیدا بڕیار ده‌رده‌كه‌ن. 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.