بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی ره‌وشی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاوکردەوە.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی ئەمڕۆ هه‌ینی 13-12-2019، لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و دهۆک و سلێمانی ئاسمان هەوری ته‌واو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا و بە ڕێژەی زیاتر لە ناوچە بەرزەکاندا وه بەفر بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوی و سنوورییەکان دەبارێ و دواتر لە کاته‌كانی درەنگدا کاریگەرییه‌كه‌ی کەم دەبێتەوە.
لە پارێزگای کەرکووکیش ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمەبارانی پچڕپچڕ لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگا.
هه‌ر به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، سبەى شەممە 14-12-2019، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان له نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه بارانی كه‌می پچڕ پچڕ له ناوچه جیاجیاكانی پارێزگادا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.