بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كردهوه كه دوای ئهوهى ڕۆژی 26-10-2019، لەگەڕەكی قولەرەیسی لەشاری سلێمانی هاوڵاتی (ن، ع، س) لەدایكبوی 1986، ڕەگەز مێ، لەگەڕەكی قولەرەیسی لەشاری سلێمانی تەقەی لێكراو تۆمەتبار هەڵات، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەفریاگوزارییەكان هاوڵاتییەكە بەبرینداری گەینرایە نەخۆشخانەو دوای ڕۆژێك مانەوەی گیانی لەدەستدا.
راشیدهگهیهنن ، پۆلیسی سلێمانی كەشف و هێڵكاریی بۆ شوێنی ڕوداوەكە كردوو لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو سەرجەم بەش و بنكەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی و سەرجەم بازگەكان ئاگاداركرانەوە لەڕوداوەكە، ڕۆژی 11-12-2019 (ه، ع، س) لەدایكبوی 1983 كە هاوسەری ژنە كوژراوەكەیە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد.
پۆلیسی سلێمانى ئاماژه بهوهش دهكات كه لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.