بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەدات لە شەپۆلێکی باران و بەفر ده‌دات
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایده‌گه‌ێنێت ، ئەمشەو کاریگەرییەکی شەپۆلێکی بەفربارین و باران بارین ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و دهۆک ئاستی بەفر و بارانی زیاتر دەبێت.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، ئەو ناوچە شاخاویانەی بەفربارینی زیاتر دەبێت بریتین لە حاجی ئۆمەران، چۆمان، سیدەکان، مێرگەسۆر، ناوچە شاخاوییەکانی دەوروبەری سۆران، ناوچە شاخاوییەکانی دەوروبەری ئاکرێ و ئامێدی و شێروان مەزن و کانی ماسی.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی بەفردەبارێت و ڕوونیشیکردەوە ڕۆژی شەممە، لە کاتەکانی بەرەبەیان شەپۆلەکە کاریگەرییەکانی لاواز دەبێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.