Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 13:04

به‌ڤیدیۆ.. پۆلیس ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌کاته‌وه‌ له‌کاتی گۆڕینه‌وه‌ى دراو ئاگاداری ئه‌م جۆره‌ فێڵه‌ بن

پۆلیس: به‌هۆی ئه‌م جۆره‌ فێڵه‌وه‌ 2 كه‌س ده‌ستگیركراون
دراو
کوردستان TV
100%

له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سۆران رایده‌گه‌ێنێت: تیمه‌كانمان له‌ نه‌هێشتنی تاوان توانیان حاڵەتێكی فێڵ كردن ئاشكرا بكەن لەكاتی گۆرینەوەی دراو لەناو بازار.

پۆلیسى سۆران رایده‌گه‌ێنێت: كه‌ دواى چاودێری كردنێكی وورد توانیان دووكەس دەسگیر بكەن لەكاتی ئەنجام دانی تاوانەكە و دەست بگرن بەسەر بری 420000 چوارسەد و بیست هەزار دینار كەبە تیپ لێك درابوو بەشێوەیەك لەكاتی ژماردنی پارەكە دوو ئەوەندەی ژمارە راستیەكە دەردەچوو واتە لەژمارەی راستی خۆی زیاتر دەردەچوو .

پۆلیسی سۆران هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئاگاداری ئه‌م جۆره‌ فێڵه‌ بن لەكاتی گۆرینەوەی دراوەكان .

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.