Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 06:11

به‌وێنه‌.. هاتووچۆی هه‌ولێر سیسته‌مێکی تازەی کامێرا دادەنێت و له‌یه‌ک کاتدا 3 جۆر سه‌رپێچى تۆمارده‌کات

هاتووچۆ: دانانی ئەوسیستەمە تازەیە کاریگەری زۆری دەبێت لە کەمکردنەوەی رووداوەکانی تیژڕۆیی
کوردستان TV
100%


فازڵ حاجی وتەبێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هەولێر لە هەژماری تایبه‌ت به‌ خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەبارەی جۆری سەرپێچییەکان رایده‌گه‌ێنێت ،  یەکەمیان تۆمارکردنی سەرپێچی تیژرۆییە بەر لە گەیشتن بە ترافیکلایت وە دووەمیان تۆمارکردنی سەرپێچی لێدانە لە چرای سووری ترافیکلایت و سێهەمیان سەرپێچی تیژرۆیی و لێدانە لە چرای سوور بەیەکەوە.

فازڵ حاجی وته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت ، لە ئێستادا وەکو تێست لە ترافیکی 40 مەتری بەردەم هۆڵی سەعد عبدوڵڵا دانراوە وە لەکاتی سەرکەوتنی سیستمەکە لە شوێنەکانی تریش پەیڕەو دەکرێت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  دانانی ئەوسیستمە تازەیەش کاریگەری زۆری دەبێت لە کەمکردنەوەی رووداوەکانی تیژڕۆیی کردن لەسەر ترافیک لایتەکان بۆ گەیشتن بە ترافیک بەر لە سووربونی.

1111


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.