فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا چەند شوێنێکی سیدەکانیان بۆردومان کرد

بەبیانووی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە


فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا چەند شوێنێکی دەڤەری  سیدەکان یان بۆردومان کرد و ماوەی چەند کاتژمێرێک بەسەر ئاسمانی دەڤەرەکە دا سورانەوە.

په‌یامنێری کوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ئێوارەی  ئەمڕۆ چوار شەمە کاتژمێر 4:30 خولەک فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا بەبیانووی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە، ھەر یەکه‌ لە سەرشیو و گەروا سنگایی یان لەدەڤەری سیدەکان بۆردومان کرد .

ھەروەها شەوی رابردووش فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا گردی گۆرەسێو لەسنوری خواکورک و کوێستانی سنین یان بۆردومان کرد .