ئه‌مه‌ریكا.. به‌هۆی به‌فربارینه‌وه‌ 50 ئۆتۆمبێل خۆیان به‌یه‌كدی دا كێشا

له‌ ئه‌نجامی بارینی به‌فرێكی زۆر و به‌ستانی ڕێگایه‌كی خێرای ئه‌و شاره‌

له‌ ئه‌نجامی بارینی به‌فرێكی زۆر له‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕێگایه‌كی خێرا 50 ئۆتۆمبێل خۆیان به‌ یه‌كدی دا كێشا.

له‌ ڕۆژئاوای دیس مۆنیسی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌نجامی بارینی به‌فرێكی زۆر و به‌ستانی ڕێگایه‌كی خێرای ئه‌و شاره‌ 50 ئۆتۆمبێل و بارهه‌ڵگر خۆیان به‌ یه‌كدی دا كێشا به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك سه‌رنشین برینداربوون.

هه‌وره‌ها هه‌ر به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆڵه‌ سه‌رماو سۆڵه‌یه‌ زیاتر له‌ چه‌ند كاتژمێرێك ڕێگاكانی خێڕایی دیس مۆنیس داخران و دواتر تیمه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی به‌فر گه‌یشتنه‌ ئه‌و رێگایه‌ و ڕێگا سه‌ره‌كیه‌كانیان به‌ ڕووی شۆفێراندا كرده‌وه‌.