سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی پارێزگای به‌سره‌ خراونه‌ته‌ ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه‌

له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی فورات نیوز سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی پارێزگای به‌سره‌ له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌،خراونه‌ته‌ ئه‌وپه‌ری ئاماده‌باشییه‌وه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ فه‌ریق روكن قاسم نزال، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سره‌، فه‌رمانی كردووه‌ كه‌ سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو بۆ كاتێكی نادیار بخرێنه‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌.

واپێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ له‌مه‌یدانی ته‌حریری به‌غدا، به‌به‌شداری خۆپیشانده‌رانی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، خۆپیشاندانی ملیۆنی به‌رێوه‌بچێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
42,386
گیان له‌ده‌ستدان
1,553
چاکبوونەوە
27,324
تووشبووان
327,580
گیان له‌ده‌ستدان
8,682
چاکبوونەوە
261,757
تووشبوون
31,852,024
گیان له‌ده‌ستدان
976,599
چاکبوونەوە
23,451,644