عێراق.. سبەی كرایه‌ پشوو

عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی كاربەرێكەری عێراق په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

سەرۆكوەزیرانی كاربەرێكەری عێراق، عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند كە بە بۆنەی دووەمین ساڵیادی رۆژی سەركەوتن بەسەر رێكخراوی تیرۆریستی داعش و كۆنترۆڵكردنەوەی شاری مووسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا، سبەی سێشەممە كرا بە پشوو.

لەمبارەوە عادل عەبدولمەهدی راگەیەندراوێكی دەرکردووە کە تیایدا هاتووە "بە بۆنەی دووەمین ساڵیادی رۆژی سەركەوتن بەسەر رێكخراوی داعش و كۆنترۆڵكردنەوەی شاری مووسڵ و سەرجەم خاكی عێراق، پیرۆزبایی لە سەرجەم رۆڵەکانی گەلەكەمان دەكەین".

لە راگەیەنراوەکەی سەرۆكوەزیرانی كاربەرێكەری عێراقدا هەروەها هاتووە "بەو بۆنەیەوە هەروەك ساڵی رابردوو، ئەمساڵیش بڕیارماندا سبەی سێشەممە بكەین بە پشوو".

حكوومەتی عێراق لە رۆژی ١٠ كانوونی یەكەمی ساڵی ٢٠١٧دا، كۆنتڕۆڵكردنەوەی سەرجەم ناوچەكان و سەركەوتنی بەسەر رێكخراوی تیرۆریستی داعش راگەیاندبوو.

لەئێستادا ئاماژە بەوە دەكرێت كە تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكانی نێوان پارێزگاكانی نەینەوا، ئەنبار، دیالە، كەركووك و سەڵاحەددین خۆیان حەشارداوە و ناوە ناوە هێرش بۆسەر هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتییانی مەدەنی ئەنجام دەدەن.