لەسلێمانی كەسێك دەستگیركرا لە رێگەی فەیسبووكەوە ھەڕەشەی لەئافره‌تان كردووە

ناوبراو دانی نا بە هەموو ئەو كارانەی ئەنجامی داوە


لە شاری سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە چەندین تاوانی ئەنجامداوە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ھەڕەشەی لە ئافرەتان كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، هەستاون بە دەستگیركردنی تاوانبارێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، كە هەستابوو بە ئەنجامدانی چەندین تاوان ‌و هەڕەشەكردن لە ژنان و توندوتیژی سێكسی بەرامبەریان لەڕێگەی مۆبایل ‌و ئامێرەكانی پەیوەندییكردن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، توانیویانە تاوانبار(ز.ك.ع) دەستگیر بكەن  و دەست بەسەر هەموو ئەو مۆبایل‌ و كەل ‌و پەلانەدا بگیرێت، كە تاوانەكانی پێ ئەنجامداوە، هەر لەسەرەتای لێكۆڵینەوەكان ناوبراو دانی نا بە هەموو ئەو كارانەی ئەنجامی داوە.