دەسەڵاتی دادوەری عیراق ئازادكردنی زیاتر لە دوو هه‌زار خۆپیشاندەری راگه‌یاند

بەهۆی خۆپیشاندانەکانی عێراقەوە دەستگیرکرابوون


دەسەڵاتی دادوەری عیراق ئازادكردنی زیاتر لە دوو هەزارو 626 خۆپیشاندەری ئازاد كرد كە هیچ تۆمەتێكیان بەسەردا ساغ نەبووەتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 8-12-2019 دادگای باڵای عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئازادکردنی دوو هه‌زارو شه‌ش سه‌دو بیست و شه‌ش خۆپیشاندەری دەستگیرکراوی راگەیاند کە لەماوەی رۆژانی رابردوو بەهۆی خۆپیشاندانەکانی عێراقەوە دەستگیرکرابوون.

دادگای باڵای عێراق ئاماژەی بەوەیش کردووە ئازادکردنی ئەو ژمارەیەی دەستگیرکراوان تەنیا لەیەک رۆژدا نەبووە، بەڵکو ئەوان لەماوەی چەند رۆژی رابوردوودا دەستیان بەئازادکردنی خۆپیشاندەران کردووە و تا ئێستا دوو هه‌زارو شه‌ش سه‌دو بیست و شه‌ش خۆپیشاندەریان ئازاد کردووە کە ژمارەیەکی زۆریان فه‌رمانده‌ری خۆپیشانده‌ران بوون.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەیش کراوە، سه‌د و هه‌شتاو یه‌ك به‌ندكراو ئازاد نەکراون و بەپێی یاسا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.