ڕەوتی حیكمە: سەرۆك وەزیرانی داهاتوو نابێت سەر بە حزبی سیاسی بێت

ڕەوتی حیكمە: دەبێ سەرۆك وەزیرانی نوێ ئازادیی تەواوی پێ بدرێت


ئەمڕۆ یەكشەممە، ڕەوتی حیكمە كه‌ عەمار حەكیم سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، له‌ راگه‌ینراوێكدا سه‌رباره‌ت به‌ دیاریكردنى كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ، مەرجی ئەوەی خسته‌روو، كە سەرۆك وەزیرانی داهاتوو نابێت پێشتر سەر بە حزبێكی سیاسی بووبێت.

رەوتی حیكمە ئاماژەی بەوەش داوە، كە هەڵوێستی ئەوان بریتیە لەوەی تەنها سەرۆك وەزیرانێكی بێلایەنی راستینە قبووڵ دەكەن، كە سەر بە هیچ حزبێك نەبووبێت، هەروەها مەرجێكی تریش ئەوەیە كە دەبێ سەرۆك وەزیرانی نوێ ئازادیی تەواوی پێ بدرێت لە هەڵبژاردنی وەزیره‌كان بۆ كابینەكەی، بە بێ ئەوەی هیچ حزبێك دەست وەربداتە كارەكانى سه‌رۆك وه‌زیران.