ئه‌مڕۆ دیداری زانكۆی سۆران به‌ڕێوه‌ده‌چێت

سێ پانێل به‌ڕێوه‌ده‌چن

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ۸ی دیسه‌مبه‌ری ۲۰۱۹، دیداری زانكۆی سۆران بۆ باسكردن له‌ پێگه‌ی كوردستان له‌نێو ئاڵۆزییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

به‌پێی پلانی دیداره‌كه‌، سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌ به‌ وتاری د. موسڵح مسته‌فا، سه‌رۆكی زانكۆی سۆران ده‌ست پێده‌كات.

له‌ درێژه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی دیداره‌كه‌ سێ پانێل به‌ڕێوه‌ده‌چن و یه‌كه‌م پانێڵ له‌لایان (د. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و)، له‌سه‌ر بابه‌تی (په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا )پێشكه‌شده‌كێت.

دووه‌م پانێڵیش له‌لایان ( پرۆفیسۆر ژان ماركۆ)، له‌سه‌ر پێگه‌ی توركیا و كوردستان و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌) پێشكه‌ش ده‌كرێت.

سێیه‌م پانێلیش له‌لایان(د.عادل باخه‌وان)، له‌سه‌ر بابه‌تی ئه‌فانه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌بێت>

سه‌رچاوه‌/ زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامران