پۆلیسى سلێمانى:17 تۆمەتبار دەستگیر كران

پۆلیس: 6 تۆمەتباریان هەستاون بە بەكارهێنانی بەڵگەنامەی ساختە


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌لەدرێژەی كارو چالاكییە بەردەوامەكانی بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌مان بۆدەستگیركردنی كەسانی لەیاسا هەڵاتوو و ئەو تۆمەتبارانەی كە فەرمانی گرتنیان لە دادگاكانەوە بۆ دەرچووە ، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی حەڤدە تۆمەتبار دەستگیردەكەن بەجۆرێك :

- تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی 14ی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان.

- دەستگیركردنی شەش تۆمەتبار بەپێی ماددەكانی (289 و 298) ی یاسای سزادان كە تۆمەتباران هەستاون بە بەكارهێنانی بەڵگەنامەی ساختە .

- دە تۆمەتباری تر دەستگیركراون بەپێی ماددەكانی 443 و 446 و چەند ماددەیەكی تر لەیاسای سزادانی عیراقی .

لەئێستادا پەراِوی لێكۆڵینەوە بۆ سەرجەم تۆمەتباران كراوەتەوە.

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز