مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

په‌یامه‌كه‌ كاتژمێر 8 ى ئێواره‌ى ئه‌مرۆ له‌كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن په‌خش ده‌كرێت


ئەمڕۆ شەممە 2019/12/7 مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی تێپەڕبوونی سەد رۆژی کارکردن بە سەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، گوتارێکی تەلەڤزیۆنی پێشکەشی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات . 


سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە گوتارەکەیدا کە بڕیارە کاتژمێر هەشتی ئێوارە لە کەناڵەکانی راگەیاندن پەخش بکرێت، تیشک دەخاتە سەر دەسکەوتەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی سەد رۆژی کارکردنیدا.

ئەو تەوەرانەی سەرۆک وەزیران لە گوتارەکەیدا بە درێژی باسیان دەکات ، بریتین لەپرۆسەی  چاکسازی کارگێڕی و دارایی ، رووبەڕووبوونەوە و سنوورداركردنی گەندەڵی ، گەشەپێدانی وەبەرهێنان و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری ، باشترکردنی پەیوەندی وچارەسەرکردنی کێشەکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا.

هاوکات لە گەڵ گوتارەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، بڕیارە راپۆرتێکی پڕ لە وردەکاری و زانیاری تایبەت بە سەد رۆژی کارکردن لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە دەزگاکانی راگەیاندن بڵاو بکرێتەوە . 

رۆژی 2019/12/4 سەد رۆژی کارکردن بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تێپەڕی .