لە سلێمانى خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه‌ 12 خاوه‌ن پێداویستی به‌هره‌ تایبه‌ته‌كان

له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌دا


لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گەشەپێدانى چاودێرى کۆمەڵایەتى لە مەراسیمێکدا خەڵاتى ژمارەیەک لە بەهرەمەندانى ساڵى (2019) خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانى کرد.

ئەمڕۆ شەممە (7/12/2019) لە هۆڵى تایتانیک لە شارى سلێمانى بۆ دووه‌م ساڵ و به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حزبی و حكوومی و ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تی شار و له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌دا خه‌ڵاتی رێزلێنان له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌خشرایه‌ 12 خاوه‌ن پێداویستی به‌هره‌ تایبه‌ته‌كان له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین.