له‌ سنووری حه‌ویجه‌ داعش هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی

دوو چه‌كداری شه‌حد كوژران


دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له‌ گوندی دنادیش له‌ سنووری شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و له‌ هێرشه‌كه‌ی داعش دوو چه‌كداری شه‌حدی شه‌عبی كوژران.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له‌ گوندی دنادیش له‌ سنووری شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و له‌ هێرشه‌كه‌ی داعش دوو چه‌كداری شه‌حدی شه‌عبی كوژران.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كوژراوه‌كانیش به‌ ناوه‌كانی محه‌مه‌د الگائی و نبهان ساڵح، ده‌شڵێت: شه‌روپێكدان له‌ گوندی ناوبراو بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك به‌رده‌وام بووه‌ پاشانیش تیرۆریستان بۆ گوندی دوله‌كانی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ هه‌ڵهاتوونه‌.