وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا: به‌بێ رێككه‌وتنی سیاسی هێزه‌كانمان له‌ سوریا ناكشێنینه‌وه‌‌

وڵاته‌كه‌مان جیاوازی له‌ نێوان رێكخراوی تیرۆرستی داعش و به‌ره‌ی نوسره‌ له‌ سوریا ناكات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاشكرای كرد كه‌ به‌بێ رێككه‌وتنی سیاسی هێزه‌كانیان له‌ سوریا ناكشێننه‌وه‌‌. 

ئاژانسی هه‌واڵێ ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ بڵاویكره‌وه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی مه‌ولود چاوشئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی جیاوازی له‌ نێوان رێكخراوی تیرۆرستی داعش و به‌ره‌ی نوسره‌ له‌ سوریا ناكات و هاوكات رژێمی سوریای به‌وه‌ تۆمه‌تباركرد كه‌ ئه‌ندامانی به‌ره‌ی نوسره‌ له‌ ئیدلیب جێگیر ده‌كات. 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی سوپای توركیا له‌ سووریا به‌ قازانجی تیرۆرستان ته‌وا ده‌بێت. 

هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌ رێككه‌وتنی سیاسی پێشوه‌خته‌ پاشه‌كشه‌ به‌ هێزه‌كانیان له‌ سوریا ناكه‌ن.