لە قاهیرە بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵێک قوتابی کۆدەبێتەوە

بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی قوتابیانی کورد لە قاهیرە

بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی قوتابیانی کورد لە قاهیرە، مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەیی کۆمەڵێک لە قوتابیانی کوردستان و عێراقی کە لە زانکۆکانی قاهیرە درێژە بەخوێندن دەدەن و دواتر به‌ ئامادەبوونی کونسولی عێراقی ئێوارە خوانێکی سازکرد. 

سەرەتا شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئامادبوونیان، و ئاماژەی بەوەکرد کەوا ئەو جۆرە دیدارانە گرنگه‌ بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی قوتابیان بین و گوێ رایەڵی گرفتەکانیان بین، بۆ ئەوەی بتوانین لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراقی فیدراڵ چارەسەری بۆ بدۆزینەوە ئەگەر گرفتێک هەبیت، هەروەها ئەوەی خستەروو کە پێویستە قوتابیان بایەخ بە خوێندنیان بدەن بۆ ئەوەی بتوانن بڕوانامەی بەرز بەدەست بێنن و خزمەتی وڵاتەکەیان بکەن.

دواتر بەرێز عۆف عەبدوڵرەحمان کونسولی عێراقی کە بەنوێنەری باڵیۆزی عێراقی ئامادەبوو، گوێی له‌ بۆچوونی قوتابیان بوو و بەڵێنیدا گرفتەکان چارەسەربکات و هەریەک لە هۆگر دۆسکی و رائد یوسف جێگرانی کونسولیش ئامادەبوون.