تره‌مپ: كیم جۆنگ ئون حه‌ز به‌ هه‌ڵدانی مووشه‌ك ده‌كات

ئه‌گه‌ر ناچار بووین ئه‌وا ده‌توانین هێز به‌كاربهێنین

سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای كۆریای باكوور رایده‌گه‌ێنێ ،ئه‌گه‌ر واشنتن هێرش بكات، كۆریای باكوور  به‌خێرایی وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك ده‌داته‌وه‌ له‌ هه‌ر ئاستێكدا بێت.

ده‌زگای هه‌واڵی ناوه‌ندی كۆریای باكوور له‌ زاری سه‌رۆك ئه‌ركانی گشتی سوپای كۆریای باكوور پاك جۆن چونه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ ڕابه‌ری كۆریای باكوور كیم جۆنگ ئونیش هه‌ستی به‌ " نائومێدی " كردووه‌ له‌ لێدوانه‌كانی سه‌رۆك ترامپ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هاوپه‌یمانێتی ناتۆدا له‌ به‌ڕیتانیا.

پاك گوتی ئه‌وه‌ شتێكی  زۆر خراپ ده‌بێت بۆ ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌ر واشنتن هێرش بكات، كۆریای باكوور  به‌خێرایی وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك ده‌داته‌وه‌ له‌ هه‌ر ئاستێكدا بێت.

شایانی باسه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ سه‌رۆك ترامپ گوتی :هێشتا متمانه‌ی به‌ ڕابه‌ری كۆریای باكوور كیم جۆنگ ئون ماوه‌، به‌ڵام ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كیم حه‌ز به‌ هه‌ڵدانی موشه‌ك ده‌كات.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك گوتیشی:  ئه‌گه‌ر ناچار بووین ، ئه‌وا ده‌توانین هێز به‌كاربهێنین.

سه‌رچاوه‌/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا