ئێستا ته‌نها 600 سەربازی ئەمریکی لە رۆژئاوای کوردستان هه‌ن

ئەوانیش کێڵگە نەوتییەکان دەپارێزن


ئەمڕۆ پێنجشەممە، مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا له‌باره‌ى ئه‌ركى سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریكا له‌ رۆژئاواى كوردستان رایگەیاند" ئێستا 600 سەربازی ئەمریکی لە رۆژئاوای کوردستان ماون و ئەوانیش کێڵگە نەوتییەکان دەپارێزن.

ناوبراو هەروەها وتیشى" ئەگەر هاوپەیمانەکانی ئەمریکا بڕیاری ناردنی هێزى زیاتر بۆ سووریا بدەن، ئه‌وا ئەمریکاش به‌و پێیه‌ ژمارەی سەربازەکانی له‌و ناوچه‌یه‌ کەم دەکاتەوە.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، به‌ رێژه‌ى %40 هێزەکانیان لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌ و پاشه‌كشه‌یان پێ ده‌كه‌ن.