پۆمپیۆ و ناتانیاهو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتگیریان له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌ زیانبه‌خشه‌كانی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامدا

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو كۆبوونه‌وه‌ و كاریگه‌ری زیانبه‌خشی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌''یان تاوتوێ كرد.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مۆرگان ئورتاگوس راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پۆمپیۆ و ناتانیاهو كه‌ له‌ شاری لیزبۆن پایته‌ختی پورتوگال به‌ڕێوه‌چوو، بڵاوكرده‌وه‌.

مۆرگان ئۆرتاگوس ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان كراوه‌ته‌وه‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا و رایگه‌یاند ''له‌ كاتێكدا وه‌زیر پۆمپیۆ و سه‌رۆكوه‌زیران ناتانیاهو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتگیریان له‌باره‌ی كاریگه‌ریه‌ زیانبه‌خشه‌كانی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامدا، هاوكات تاوتوێی گرنگیی ئاسایشی ئیسرائیل و هاریكاری ئابوورییان كرد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له‌ ناوچه‌كه‌دا.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كرا كه‌ له‌ یه‌كه‌م قۆناغدا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ دووقۆڵییه‌ له‌ له‌نده‌ن سازده‌كرا كه‌ لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی ناتۆی تیایدا به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام به‌ هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ زوو به‌ریتانیای جێهێشت، كۆبوونه‌وه‌كه‌ گواسترایه‌وه‌ بۆ شاری لیزبۆن.