هێمن هه‌ورامی: پشتیوانی ته‌واو بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر

جێگه‌ی داخه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌ ئه‌مه‌ دووه‌مجاره‌ پۆلێك پێشمه‌رگه‌و كارمه‌ندی ئاسایش شه‌هیدو بریندار ده‌بن


جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: جێگه‌ی داخه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌مه‌ دووه‌مجاره‌ پۆلێك پێشمه‌رگه‌و كارمه‌ندی ئاسایش شه‌هیدو بریندار ده‌بن، شه‌وی رابردوو له‌گوندی ده‌ككه‌-ى نێوان شارى خانه‌قین و كوله‌جۆ له‌ئه‌نجامى په‌لامارى تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ شه‌هید و برینداربوون.

هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی هه‌رسێ پێشمه‌رگه‌ى شه‌هید (لوقمان تاهیر نه‌جم، زیاد خه‌لیفه‌ سوڵتان، محمود محمد مه‌عروف) ده‌كات كه‌ شه‌وی رابردوو له‌ گوندی ده‌ككه‌-ى نێوان شارى خانه‌قین و كوله‌جۆ له‌ئه‌نجامى په‌لامارى تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شه‌هیدبوون، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌یه‌:

شه‌وی رابردوو له‌گوندی ده‌ككه‌-ى نێوان شارى خانه‌قین و كوله‌جۆ له‌ئه‌نجامى په‌لامارى تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ شه‌هید و برینداربوون، جێگه‌ی داخه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌مه‌ دووه‌مجاره‌ پۆلێك پێشمه‌رگه‌و كارمه‌ندی ئاسایش شه‌هیدو بریندار ده‌بن، به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ى هه‌رسێ پێشمه‌رگه‌ى شه‌هید (لوقمان تاهیر نه‌جم، زیاد خه‌لیفه‌ سوڵتان، محمود محمد مەعروف) ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌میانین و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین، پشتیوانی ته‌واوی خۆشمان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی ئاسایش و ناوخۆ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستانی داعش دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌.

هێمن هه‌ورامی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان

2019/12/5