سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە هیچ فڕۆکەیەکی هەڵگری چەک لە ئیماراتەوە هاتبێتە هەولێر

هەواڵەکە تەواو دروستکراو و بێ بنەمایە و لە هەموو راستییەکەوە دوورە

سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە هیچ فڕۆکەیەکی هەڵگری چەک لە ئیماراتەوە هاتبێتە هەولێر و رایدەگەیێنێت، هەواڵەکە تەواو دروستکراو و بێ بنەمایە و لە هەموو راستییەکەوە دوورە.
 
سەرچاوەیەک لە دیوانى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان رايگەیاند" هیچ ڕاستى و بنەمایەک بۆ ئەو هەواڵە نییە، کە چەند رۆژێکە لە هەندێ کەناڵ و سایتى عەرەبى بڵاوبووەتەوە و هەندێ لە ماڵپەڕە کوردییەکانیش گواستوویانەتەوە، گوایە دواى سەردانى بەڕێزان سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆک وەزیرانى هەرێمی کوردستان بۆ ئیمارات، سێ فڕۆکەى بارهەڵگر چەکیان هێناوە و لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر نیشتوونەتەوە".
 
سەرچاوەکە دووپاتیکردەوە ، کە هەواڵەکە تەواو دروستکراو و بێ بنەمایە و لە هەموو راستییەکەوە دوورە".