وه‌زاره‌تی دارایی بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد
5/12/2019 - 11:30
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم گشتاندنی دارایی ژمارە یازده‌ی ساڵی دووهه‌زار و نۆزده‌ی بڵاوکردەوە كه تایبه‌ته به كێشه‌ى نێوان هاووڵاتیان و فه‌رمانگه حكومییه‌كانى هه‌رێم. بەپێی گشتاندنه‌كه سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه لەکاتی هەر دادبینییەکی تایبەت بە بەکرێگرتنی باڵەخانە و خانووبەرە لە نێوان لایەنی یەکەم و دووەم هاووڵاتییان و فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی كوردستان هەماهەنگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى بكرێت به مەبەستی رەچاوکردنی بارودۆخی دارایی و پاراستنی مافی گەنجینەی حکومەتی هەرێم.