ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا هه‌فته‌ی داهاتوو تاوتوێی پڕۆژه‌ بڕیاری سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا ده‌كات

له‌سه‌روبه‌ندی كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئێس 400 ی رووسی

لێژنه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌سه‌روبه‌ندی كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئێس 400ی رووسی له‌لایه‌ن توركیاوه‌، هه‌فته‌ی داهاتوو تاوتوێی پڕۆژه‌ بڕیارێك سه‌باره‌ت به‌ سه‌پاندنی سزا دژ به‌ توركیا ده‌كه‌ن.

له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر لێژنه‌كه‌ پڕۆژه‌ بڕیاره‌كه‌ی په‌سند كرد، بۆ جێبه‌جێكردنی پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی پیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن و دواتریش دۆناڵد تره‌مب ئیمزای له‌سه‌ر بكات.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / رووسیا ئه‌لیۆم