تره‌مپ به‌گاڵته‌وه‌ بۆ ماكرۆن: كامه‌ چه‌كداری داعشی نه‌رم و نیان هه‌یه‌ بۆ خۆتی ببه‌

كاری له‌پێشینه‌ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعشه‌

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكڕۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به‌گاڵته‌وه‌ گووتی: ئایا هه‌ندێك چه‌كداری نه‌رمونیانی داعشت ده‌وێت؟ ده‌توانم ئه‌وانت بده‌مێ، ده‌توانێ هه‌ركامێكت بوێ بۆ خۆتی به‌ری.

له‌به‌رامبه‌ردا ماكرۆن گوتی:كاری له‌پێشینه‌ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعشه‌.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌ی چه‌كداره‌ ئه‌وروپییه‌كان رێژه‌یه‌كی بچووك له‌نێو چه‌كدارانی رێكخراوی داعش پێك ده‌هێنن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سی ئێن ئێن