ئه‌مریكا ده‌ستیكرده‌وه‌ به‌ ناردنی هاوكاری سه‌ربازیی بۆ لوبنان

رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت دژبه‌ چالاكییه‌كانی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌

به‌گوێره‌ی هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا، حكوومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ئه‌ندامانی كۆنگرێسی له‌ بڕیارێك ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌.

له‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌و هۆكاره‌ نه‌كراوه‌ كه‌ پێشتر به‌هۆیه‌وه‌ هاوكاریه‌كان راگیراون و باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ كورترین ماوه‌دا سوپای لوبنان دووباره‌ ده‌ست ده‌كاته‌وه‌ به‌ وه‌رگرتنی هاوكارییه‌كه‌.

حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا هاوكاری سه‌ربازیی بۆ لوبنان راگرت.

له‌ تشرینی یه‌كه‌مدا، حكوومه‌تی تره‌مپ راگرتنی هاوكاری سه‌ربازیی بۆ لوبنان به‌بڕی 105 ملیۆن دۆلار راگه‌یاند، به‌ڵام هیچ هۆكارێكی له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ نه‌خسته‌ڕوو.

له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ كۆنگرێس و پنتاگۆن كاردانه‌وه‌یان نیشاندا و ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ لوبنان رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت دژبه‌ چالاكییه‌كانی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌ و له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌و بڕیاره‌، سوپای لوبنان لاواز ده‌كات.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، سیناتۆری كۆماری، تێد كروز و سیناتۆرانی دیكه‌ی لایه‌نگری ئیسرائیل، لایه‌نگرانی حزبوڵڵایان له‌ناو حكوومه‌تی لوبنان وه‌ك هۆكار نیشاندا و پشتیوانیان له‌ بڕینی هاوكاری چه‌ك كرد بۆ سوپای لوبنان.

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
42,386
گیان له‌ده‌ستدان
27,324
چاکبوونەوە
1,553
تووشبووان
327,580
گیان له‌ده‌ستدان
8,682
چاکبوونەوە
261,757
تووشبوون
31,852,024
گیان له‌ده‌ستدان
976,599
چاکبوونەوە
23,451,644